ڕاستی و دروستی ئایفۆنەکەت

بەهۆی ئەم بەرنامەوە لە ڕاستی ئایفۆنەکەت دڵنیابەوە
بەناوی خوای بەخشندە

وەک دەسپێکی ئەم بلۆگە هەوڵمداوە بەرنامەیەک دروست بکەم بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن، بۆئەوەی لە ڕاستی و دروستی ئایفۆنەکەیان دڵنیابنەوە.
هەرچەندە ئەم بەرنامەیە زۆر بەشێوەیەکی سەرەتایی دروستم کردوە بەڵام دەتوانێت دوو شت بۆ ئێوە دەربخات
١. دڵنیاتان دەکاتەوە کە ئایفۆنەکەتان چ جۆرێکە، چونکە ئێستا لە بازارەکاندا هەندێ جار قەپاخی ئایفۆن دەگۆڕن یان لەکاتی چاکردنەوەدا قەپاخی خۆی دەگۆڕدرێت.
٢. زۆر جار لەکاتی نوێکردنەوەی وەشانی ئایفۆنەکەت یان ریستۆری ئایفۆنەکەت پێویستت بە وەشانی ئایفۆن دەبێت، بەڵام نازانی چ جۆرێکی بۆ دابەزێنی لە ئەنتەرنێت بەتایبەتی لەو ئەنتەرنێتە خێرایەی کوردستانیش، کە هەروەشانێکی ئایفۆن نزیکەی ٦٦٦ مێگا بایت دەبێت، بۆیە پێویستە بزانین کە ئایا (سی دی ئێم ئەی، یان جی ئێس ئێم)ی بۆ دەبێت.

لەم لینکەی خوارەوە دەتوانن بەرنامەکە دابەزێنن،
بێگومان ئەم بەرنامەیە بێ کەم و کوڕی نیە بۆیە بە پێشنیارەکانتان بەرنامەکە بەرەو پێشدەبەن، سوپاس بۆ هاوکاریتان

http://www.mediafire.com/download/fryw9abzh9wgcwu/check.ipa

گەر نەتان توانی کۆمێنت لێرە بنوسن دەتوانن لە پەیجەکەمان لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک کۆمێنت بنوسن.

  ئەم بەرنامەیە لەلایەن بڕوا ڕەسوڵ شەریف ەوە دروستکراوە لەسەر فکرەی زۆر بەڕێزسەپان حامد کە ئەمەش سایتی بەڕێزیانە

Comments

Popular posts from this blog

ناوەکانی خوا بە کوردی

فەرهەنگی بەها ، ئینگلیزی بۆ کوردی بە وێنەو دەنگەوە