دەسپێک Get link Facebook X Pinterest Email Other Apps August 03, 2013 دەسپێک ئەم بلۆگە بۆ خزمەتی ئێوەی بەڕێزە لە بواری سیستەمی ئای ئۆ ئێس واتە هەموو ئەو شتانەی پەیوەندی بە ئایفۆن و ئایپۆد و ئایپادەوە هەیە، بەهیوای ئەوەی بتوانین خزمەتێکی کەمیش بێت بیکەین Get link Facebook X Pinterest Email Other Apps Comments
ناوەکانی خوا بە کوردی November 03, 2013 ناوەکانی خوای گەورە بەکوردی بۆئایفۆن و ئایپاد تایبەتمەندیەکانی ئەم بەرنامەیە ئەوەیە کە ١. ئایەت وفەرموودەی پێغەممبەر (د.خ) تێدایە لەسەر ناوەکانی خوا ٢. هەر ٩٩ ناوەجوانەکانی خوای گەورەی تێدایە بە عەرەبی و کوردی ٣. ناوەکانی خوای گەورەی تێدایە بە دەنگ هیوادارم هەر هەڵەیەک یان کێشەیەکتان بەدی کرد پێمانی ڕابگەیەنن لەڕێگەی ئەم بلۆگەوە بێت یان لەڕێگەی فەیسبووک ئەمەش لینکی دابەزاندی بەرنامەکەیە http://www.mediafire.com/?nnf6lau19gsa907 بۆ پێشنیارو ڕەخنەکانتان دەتوانن لەڕێگەی فەیسبوک ئاگادارمان بکەنەوە http://www.facebook.com/kurdishios Read more
فەرهەنگی بەها ، ئینگلیزی بۆ کوردی بە وێنەو دەنگەوە August 16, 2013 بەناوی خوای گەورە فەرهەنگی بەها فەرهەنگێکی ئینگلیزی کوردییە کە کۆمەڵێک وێنەو دەنگی لەگەڵدایە واتە کاتێک لە وشەیەکی ئینگلیزی دەگەڕێی مانای کوردیت پێدەدات وە لەهەمان کاتیشدا وێنەکەیت دەداتێ، وە ئەگەر نەتزانی چۆن دەخوێنرێتەوە دەتوانی کرتە لەسەر دوگمەی دەنگ دابگری بۆئەوەی ودەنگەکەیت بداتێت. هاوڕێیان پێویستە باس لەوەبکەم کە بیرۆکەی ئەم فەرهەنگە لە زۆر بەڕێز سەپان حامد م وەرگرتووە، وە داتای ئینگلیزی کوردیەکیشم لە فەرهەنگی ئاکادمیای زۆر بەڕێز سەرکۆ عبداللە وەرگرتوە بەهیوای ئەوەی پێشنیارەکانتان بتوانن ئیشی جوانترو باشتر بکەم لەم لینکەی خوارەوە دەتوانن فەرهەنگەکە دابەزێنن http://www.mediafire.com/?jkkzssl6xmkqlzx بۆ زانیاری لەبارەی ئیشەکانمان دەتوانن سود لە پەیجی فەسبووک وەربگرن http://www.facebook.com/kurdishios Read more
ڕاستی و دروستی ئایفۆنەکەت August 07, 2013 بەهۆی ئەم بەرنامەوە لە ڕاستی ئایفۆنەکەت دڵنیابەوە بەناوی خوای بەخشندە وەک دەسپێکی ئەم بلۆگە هەوڵمداوە بەرنامەیەک دروست بکەم بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن، بۆئەوەی لە ڕاستی و دروستی ئایفۆنەکەیان دڵنیابنەوە. هەرچەندە ئەم بەرنامەیە زۆر بەشێوەیەکی سەرەتایی دروستم کردوە بەڵام دەتوانێت دوو شت بۆ ئێوە دەربخات ١. دڵنیاتان دەکاتەوە کە ئایفۆنەکەتان چ جۆرێکە، چونکە ئێستا لە بازارەکاندا هەندێ جار قەپاخی ئایفۆن دەگۆڕن یان لەکاتی چاکردنەوەدا قەپاخی خۆی دەگۆڕدرێت. ٢. زۆر جار لەکاتی نوێکردنەوەی وەشانی ئایفۆنەکەت یان ریستۆری ئایفۆنەکەت پێویستت بە وەشانی ئایفۆن دەبێت، بەڵام نازانی چ جۆرێکی بۆ دابەزێنی لە ئەنتەرنێت بەتایبەتی لەو ئەنتەرنێتە خێرایەی کوردستانیش، کە هەروەشانێکی ئایفۆن نزیکەی ٦٦٦ مێگا بایت دەبێت، بۆیە پێویستە بزانین کە ئایا (سی دی ئێم ئەی، یان جی ئێس ئێم)ی بۆ دەبێت. لەم لینکەی خوارەوە دەتوانن بەرنامەکە دابەزێنن، بێگومان ئەم بەرنامەیە بێ کەم و کوڕی نیە بۆیە بە پێشنیارەکانتان بەرنامەکە بەرەو پێشدەبەن، سوپاس بۆ هاوکاریتان http://www.mediafire.com/download/fryw9abzh9wgcwu/check.... Read more
Comments
Post a Comment