Posts

Showing posts from 2013

ناوەکانی خوا بە کوردی

 ناوەکانی خوای گەورە بەکوردی بۆئایفۆن و ئایپاد تایبەتمەندیەکانی ئەم بەرنامەیە ئەوەیە کە ١. ئایەت وفەرموودەی پێغەممبەر (د.خ) تێدایە لەسەر ناوەکانی خوا ٢. هەر ٩٩ ناوەجوانەکانی خوای گەورەی تێدایە بە عەرەبی و کوردی ٣. ناوەکانی خوای گەورەی تێدایە بە دەنگ هیوادارم هەر هەڵەیەک یان کێشەیەکتان بەدی کرد پێمانی ڕابگەیەنن لەڕێگەی ئەم بلۆگەوە بێت یان لەڕێگەی فەیسبووک ئەمەش لینکی دابەزاندی بەرنامەکەیە http://www.mediafire.com/?nnf6lau19gsa907 بۆ پێشنیارو ڕەخنەکانتان دەتوانن لەڕێگەی فەیسبوک ئاگادارمان بکەنەوە http://www.facebook.com/kurdishios

فەرهەنگی بەها ، ئینگلیزی بۆ کوردی بە وێنەو دەنگەوە

بەناوی خوای گەورە فەرهەنگی بەها فەرهەنگێکی ئینگلیزی کوردییە کە کۆمەڵێک وێنەو دەنگی لەگەڵدایە واتە کاتێک لە وشەیەکی ئینگلیزی دەگەڕێی مانای کوردیت پێدەدات وە لەهەمان کاتیشدا وێنەکەیت دەداتێ، وە ئەگەر نەتزانی چۆن دەخوێنرێتەوە دەتوانی کرتە لەسەر دوگمەی دەنگ دابگری بۆئەوەی ودەنگەکەیت بداتێت. هاوڕێیان پێویستە باس لەوەبکەم کە بیرۆکەی ئەم فەرهەنگە لە زۆر بەڕێز سەپان حامد م وەرگرتووە، وە داتای ئینگلیزی  کوردیەکیشم لە فەرهەنگی ئاکادمیای زۆر بەڕێز سەرکۆ عبداللە وەرگرتوە بەهیوای ئەوەی پێشنیارەکانتان بتوانن ئیشی جوانترو باشتر بکەم لەم لینکەی خوارەوە دەتوانن فەرهەنگەکە دابەزێنن http://www.mediafire.com/?jkkzssl6xmkqlzx بۆ زانیاری لەبارەی ئیشەکانمان دەتوانن سود لە پەیجی فەسبووک وەربگرن http://www.facebook.com/kurdishios

ڕاستی و دروستی ئایفۆنەکەت

بەهۆی ئەم بەرنامەوە لە ڕاستی ئایفۆنەکەت دڵنیابەوە بەناوی خوای بەخشندە وەک دەسپێکی ئەم بلۆگە هەوڵمداوە بەرنامەیەک دروست بکەم بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن، بۆئەوەی لە ڕاستی و دروستی ئایفۆنەکەیان دڵنیابنەوە. هەرچەندە ئەم بەرنامەیە زۆر بەشێوەیەکی سەرەتایی دروستم کردوە بەڵام دەتوانێت دوو شت بۆ ئێوە دەربخات ١. دڵنیاتان دەکاتەوە کە ئایفۆنەکەتان چ جۆرێکە، چونکە ئێستا لە بازارەکاندا هەندێ جار قەپاخی ئایفۆن دەگۆڕن یان لەکاتی چاکردنەوەدا قەپاخی خۆی دەگۆڕدرێت. ٢. زۆر جار لەکاتی نوێکردنەوەی وەشانی ئایفۆنەکەت یان ریستۆری ئایفۆنەکەت پێویستت بە وەشانی ئایفۆن دەبێت، بەڵام نازانی چ جۆرێکی بۆ دابەزێنی لە ئەنتەرنێت بەتایبەتی لەو ئەنتەرنێتە خێرایەی کوردستانیش، کە هەروەشانێکی ئایفۆن نزیکەی ٦٦٦ مێگا بایت دەبێت، بۆیە پێویستە بزانین کە ئایا (سی دی ئێم ئەی، یان جی ئێس ئێم)ی بۆ دەبێت. لەم لینکەی خوارەوە دەتوانن بەرنامەکە دابەزێنن، بێگومان ئەم بەرنامەیە بێ کەم و کوڕی نیە بۆیە بە پێشنیارەکانتان بەرنامەکە بەرەو پێشدەبەن، سوپاس بۆ هاوکاریتان http://www.mediafire.com/download/fryw9abzh9wgcwu/check....

دەسپێک

دەسپێک ئەم بلۆگە بۆ خزمەتی ئێوەی بەڕێزە لە بواری سیستەمی ئای ئۆ ئێس واتە هەموو ئەو شتانەی پەیوەندی بە ئایفۆن و ئایپۆد و  ئایپادەوە هەیە، بەهیوای ئەوەی بتوانین خزمەتێکی کەمیش بێت بیکەین